لەبارەی دانوستانی ئاشتی رووسیا و ئۆکراینا پووتن رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی دژی رێککەوتن بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو، رێککەوتی 29ی تەمموز، ڤلادیمیر پووتن، سەرۆکی رووسیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ئەفریقای باشوور لەمیانی پەراوێزی لووتکەی رووسیا-ئەفریقا.

سەرۆکی رووسیا لەبەردەم میدیا جیهانیەکان ئاشکرایکرد، کە وڵاتەکەیان پێیوایە هەوڵەکانی چین و ئەفریقیەکان بۆ دۆزینەوە و بەرپاکردنی ئاشتی “دەستپێشخەریەکی زۆر باشە”.

کێشەکانی بەردەم دانوستان و ئاشتی نێوان هەردوو وڵات پاش هێرشی سەر پردێکی کرایمیا ئاڵۆزتر بوو. سەرۆکی رووسیا دەڵێت، قورسە ئاشتی رابگەیەنین لەکاتێکدا هێزەکانی ئۆکراینا لە دۆخی هێرشبردندا بن.

مەرجی ئۆکراینا بۆ دەستپێکردنی گفتووگۆ و هەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاشتی، گەڕانەوەیە بۆ سنووری پێش ساڵی 1991 و رووخانی دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەت. ئەمەش بۆ کریملین هێڵی سوورە.

مۆسکۆ دەڵێت، باشترە ئۆکراینا دان بە سنووری نوێی وڵاتەکەی بنێت و ڕاستیە تاڵەکان هەزم بکات بۆ ئەوەی دانوستانێکی بەرهەمدار ئەنجامبدرێت.

دوابەدوای رووداوی پردەکەی کرایمیا، کە دوو کەس بەهۆیەوە کوژران، پووتن بەڵێنی وەڵامدانەوەی “هێرشە تیرۆرستیەکە”ـی دا. هەرچەندە ئۆکراینا بەفەرمی بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی هەڵنەگرتووە بۆ سەر ئەم دوورگەیەی سەر بە رووسیا.

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا