پۆڵه‌تیك پرێس:
لیوا مەریوان کەمال، سەرپەرشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ى نیوده‌وڵه‌تى باشماخ له‌ڕێگه‌ی پۆڵه‌تیك پرێس-ه‌وه ڕه‌تیده‌كاته‌وه موچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ی داراییه‌وه ڕاگیرابێت.
لیوا مه‌ریوان كه‌مال، سەرپەرشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ى نیوده‌وڵه‌تى باشماخ به پۆله‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “نه موچه‌ى من نه موچه‌ى هیچ كارمه‌ندێكى ده‌روازه‌كه رانه‌گیراوه”.
ئه‌و قسانه‌ی لیوا مه‌ریوان دوای ئه‌وه هات كه دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، “وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی کۆمەڵگەکەی چەند مانگێکە راگرتوە، راشکاوانە پێیان وتون قاچاخی کۆنترۆڵ ناکەن رێگەیەکمان پیشان بده‌ن کاری قاچاخی کۆنترۆڵ بکەین”.
لیوا مه‌ریوان وتیشى، “ئه‌وه‌ى باسى راگرتنى موچه‌ى منى كردووه ده‌توانێت به‌ڵگه بێنێت، من ئاماده‌م به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنم كه هیچ بنه‌مایه‌كى دروستى نییه، موچه‌ى من له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى نییه تا وه‌زاره‌تى دارایى رایبگرێت، به‌ڵكو موچه‌كه‌م له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمه”.