بەشەخۆراکی هاوڵاتیان زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لەمانگی ڕەمەزاندا زیاددەکرێت و ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بەش و نیوێک خۆراک لەمانگی ڕەمەزاندا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت، بەپێی بڕیارەکەش هەندێک لە خواردنەکانی دیکەی بۆ زیاددەکرێت.

لەوبارەیەوە لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، “وەزارەتی بازرگانی عێراق هەوڵدەدات لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتیان زیادبکات”، جەختیشی کردەوە ئەو بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کۆبۆنی خۆراکییان هەیە.

بەشی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان خواردنەکانی وەک برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنیەکان لەخۆدەگرێت، هاوکات لەگەڵ ئەوانەدا بەپێی بڕیارەکە ئاردی سفر، شیر، هێلکە و گۆشت زیاددەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا