ئێزدییەكان پێشوازی لە بە جینۆسایدناساندنی دۆسیەی شەنگال دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی رابردوودا هەریەك لە وڵاتانی بەلجیكا و هۆڵەندا دۆسیەی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانیان بەجینۆسایدناساند، ئەمەش لەناو ئێزدییەكاندا كاردانەوەی لێكەوتەوە و بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانن.

حاكم قاسم عوسمان، كەسایەتی ئێزدی و یەكێك لەو كەسانەی كاردەكات بۆ بەدیكیۆمێنتكردنی دۆسیەی شەنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: زۆر گرنگە دوو وڵاتی ئەوروپی بە قورسایی خۆیان دان بە جینۆسایدی ئێزدییەكاندا بنێن ئەمە سەرەتایەكی نێودەوڵەتی باشە، دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆیش پاڵپشتییەك هەبێت تا زیاتر كار بۆ ئەو دۆسیەیە بكرێت.

حاكم قاسم عوسمان، وتی: جێی خۆیەتی بپرسین تا ئێستا پەرلەمانی كوردستان چی كردووە؟ تا ئێستاش نە حكومەتی هەرێم و نە حكومەتی عێراق ئەوكەسانەی لە شەنگال بوونەتەقوربانی ” ئەوانەی شەهیدبوون یان ونبوون” وەك شەهید نەیانناساندوون، كەس و كاریشیان مووچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە لە كاتێكدا بەپێی یاسایەك كە ساڵی 2009 لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە ئەو كەسانەی بەهۆی جەنگ و كردەوەی تیرۆرستییەوە دەبنە قوربانی پێویستە وەكو شەهید ئەژماربكرێن و كەس و كاریان مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.

وتیشی: تازە بەتازە حكومەتی عێراق بەنیازە مووچە بۆ كەس و كاری ئەو قوربانیانە ببڕێتەوە كە لە كۆجۆ روفاتەكانیان دۆزرایەوە لە كاتێكدا قوربانیانی سپایكەر هەر لەیەكەم ساڵەوە وەك شەهید ئەژماركراون.

باسی لەوەشكرد، وەكو پەرلەمان و حكومەتی هەرێم نەك تەنها لە دۆسیەی شەنگال لەدۆسیەكانی تریش كەمتەرخەمن وەكو دۆسیەی هەڵەبجە و ئەنفال و راگواستنی كوردە فەیلییەكان و بارزانییەكان.

سەرەتای ئەم مانگە كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیكا پرۆژە بڕیارێكی لەبارەی پەسەندكردنی جینۆسایدی ئێزدییەكان بەكۆی دەنگ پەسەند كرد، رۆژی 6 ی ئەم مانگەش پەرلەمانی هۆڵەندا هاوشێوەی پەرلەمانی بەلجیكا، كۆمەڵكوژییەكەی ساڵی 2014ی ئێزیدییەكانی لەسەر دەستی داعش بە جینۆساید ناساند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا