لەكەركوك لەبری دەسپێكردنەوەی خوێندن دەست بە بایكۆت كرا

پۆڵەتیك پرێس

هەرچەندە بەوتەی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بێت، بەڵام ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی مامۆستایانی كەركوك رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی مووچەوە بڕیاری بایكۆتی خوێندنیان داوە.

حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە كەركوك هاوكات بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، خوێندنی كوردی لە كەركوك بەپێی بڕیارەكانی حكومەتی عێراق كاردەكات، لەگەڵ ساتی كردنەوەی دەستپێكی دەوامی خوێندن لەگەڵ هەمان بەرواری حكومەتی عێراقە، بەڵام وەك مامۆستایانی بەشی كوردی ڕێگە نادەن زەنگی خوێندنگای كوردی لە كەركوك بكرێتەوە.

وتیشی، “ئەمڕۆ یەكەم رۆژی لێدانی زەنگی خوێندنە، ئێمە وەك خوێندنی كوردی هەڵوێستمان وەرگرتووە، بەهیچ جۆرێك رێگە نادەین زەنگی خوێندن لێ بدرێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی مووچەو دواكەتنی بۆ ماوەیەكی زۆر”.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە كە ڕاستەوخۆ موچەكانیان پێبدات و مووچەكەیان نەچێت بۆ هەولێر، چونكە لەوێ لێبڕین بۆ موچەكانیان دەكرێت، هەروەها پەیامێكیشسان بۆ حكومەتی هەرێم هەیەو ئەگەر نەیەنە سەرخەت ئەوكات 100 هەزار خوێندكارو قوتابی چارەنوسیان لەبەردەم مەترسییەدایە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر شێرزاد رەشید كاكە بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك راگەیاند، رۆژی یەكشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، زەنگی دەستپێكردنەوەی خوێندنی كوردی لە ناوەندی خوێندنی ئاڵای كچان لە كەركوك لێدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا