نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی دەچنە کێوی عەرەفە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بچنە کێوی عەرەفە و تا خۆرئاوابوون لەوێ بمێننەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر کەسێک بچێتە مەککە و سەردانی کێوی عەرەفە نەکات حەجەکەی قبوڵ نابێت.

حاجیان ئەمڕۆ نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر لە کێوی عەرەفە بەشێوەی قەسر و جەمع ئەنجامدەدەن.

لایخۆیانەوە دەسەڵاتدارانی سعودیە ھەموو پێداویستییەکیان دابینکردووە تاکو ئەو حاجیانەی گرفتی تەندروستی یان جەستەییان ھەیە بگەیەنن بە کێوی عەرەفە، چونکە ھەر کەسێک وەستانی کێوی عەرەفەی لەدەستبچێت حەجی بۆ قبوڵ نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا