حاكم قادر: نابێت كێشەكان دورمان بخاتەوە لە هەوڵدان بۆ باشكردنی ژیانی خەڵك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، دەبێت كێشەكان بە زوویی چارەسەر بكرێن، بۆ ئەوەی یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر بتوانێت ڕووبەڕووی هەموو ئاڵانگاریی و بارودۆخێك ببێتەوە.

رۆژی سێشەممە 10/8/2021، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشدارییكردنی لە سیمینارێكدا دەربارەی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری و دادپەروەری كۆمەڵایەتی كە ژمارەیەك لە گەنجان و لاوانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری تیایدا بەشداربوون، وتەیەكی پێشكەشكرد و باسی لە كێشەكانی ئەم دواییەی یەكێتی كرد و ڕایگەیاند، یەكێتی لە هەموو كەسێك و گروپ و دەستەیەك گەورەترە و نابێت كێشەكان ببنە هۆی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەو حزبە تیكۆشەر و خاوەن سەروەرییەی كە مام جەلال ڕابەرایەتی دەكرد.

وتیشی، دەبێت كێشە ناوخۆییەكان بە كراوەیی نەهێڵێرێنەوە و هەموو هەوڵێك بخرێتەگەڕ بۆ چارەسەكردنیان، ئەوەش لە پێناو بەهێزبوونی یەكێتی و گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێبازەی یەكێتی و پڕانسپە جێگیرەكان كە (ی.ن.ك) دایڕشتوەو خەباتی بۆ كردووە و قوربانی زۆریشی لەو پێناوەدا داوە.

جەختیشی كردەوە كە ئێستا هەرێمی كوردستان و ناوچەكە لە بەردەم تەحەدیاتی گەورەی سیاسی و ئابوریدایە و بەهێزبوونی یەكێتی بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستانە و لاوازبوونیشی دەبیتە هۆی لاوازبوونی پێگەی هەرێم و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە باڵاكان، بۆیە خەڵك چاوەڕوانی تێپەڕاندنی دۆخەكەیە لەپێناو پاراستنی یەكێتی و یەكڕیزی یەكێتیدا.

حاكم قادر ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت كێشەكان بە زوویی چارەسەر بكرێن، بۆ ئەوەی یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر بتوانێت ڕووبەڕووی هەموو ئاڵانگاریی و بارودۆخێك ببێتەوە.

هەروەك هێمای بۆ ئەوەكرد، نابێت كێشە و ناكۆكی و ململانێكان، دورمان بخەنەوە لە ئامانجە سەرەكییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بریتیین لە كاركردن بۆ باشكردنی بژێوی خەڵك، ئاوەدانی، خزمەتگوزاری، ئازادی بیروڕا، ئارامی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری و دەستكەوتە باڵا نەتەوەییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا