هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی هەریر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە فڕۆکەخانەی هەریر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و تەقیەوە بەهۆی رووداوەکەوە، کۆگای سووتەمەنیی فڕۆکەخانەکە ئاگری گرتووە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەریر بیسترا و ئاگر لەناو فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر کەوتەوە.

دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگای سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.

هاوکات، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڤیدیۆیەکی بڵاویکردەوە، رێککەوتی ئەمڕۆی لەسەر نووسراوە و دەڵێت، ساتی بەئامانجکردنی بنکەی سەربازیی هەریر پێشاندەدات. گرووپەکە دەڵێت، لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا