ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا: ئۆکرانیا عێراقێکی دیکەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مارجۆری تایلەر گرین، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بەرەی کۆمارییەکان ڕایگەیاند، “پێویستە لەسەر ئەمریکا و ناتۆ کار بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا بکەن، تا جیهان توشی دۆخێک نەبێت کە دواتر چارەسەری نەبێت”.

لە تویتێکدا مارجۆری تایلەر گرین نوسیویەتی، “هیچ کەسێک براوەی ئەم جەنگەی ڕوسیا نابێت لە ئۆکرانیا، گەلی ئەمریکاش نایەوێت لەڕووی سەربازییەوە بکەوێتە کێشەوە لەگەڵ ڕوسیا، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا و ناتۆ بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن وڵات بەرەو ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڕوسیا ئاراستە بکەن”.

لە درێژەی تویتەکەشیدا باسی لەوەکردووە، “ئۆکرانیا، عێراقێکی نوێیە بۆ کۆمپانیاکانی پیشەسازی سەربازی، لە زەرفێکی جوانی ناتۆدا پێچراوەتەوە و دیارییەکی ئەتۆمیش لە ناوەوەیدایە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک