تیمی بەرگری ترەمپ خۆی بۆ دادگاییکردنە مێژووییەکە ئامادەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

تیمی بەرگریکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رۆژی هەینی خۆی ئامادەدەکات بۆ سەلماندنی بێتاوانی ترەمپ لە رووداوەکەی 6ی کانوونی دووەمی رابردووی بینای کۆنگرێس.

ئاژانسی رۆژنامەوانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، تیمی بەرگری ترەمپ هەوڵ دەدات مشتومڕی دیموکراتەکان بەتاڵ بکاتەوە، کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا راستیی هێرشە خوێناویەکەی بینای کۆنگرێسیان نمایش کرد و چەندین ڤیدیۆیان لەوبارەیەوە خستە بەردەستی پۆلیس.

لەوبارەیەوە دەیڤد شۆن، یەکێک لە دادوەرانی تیمی بەرگری ترەمپ ئێوارەی پێنجشەممە رایگەیاند، ترەمپ زۆر گەشبینە، پەیمانیشیدا ماوەی دادگاییکردنەکە کورت بێت و لە چوار سەعات زیاتر نەخایەنێت.

وتیشی: وەک لە سەرەتادا وتم، نەدەبوو هەرگیز ئەم دادگاییکردنە ئەنجام بدرێت، بەڵام کە روویداوە، بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە پێویستە تا بتوانرێت ماوەکەی کورتخایەن بێت.

6ی کانوونی دووەمی رابردوو، لەکاتی پەسەندکردنی بردنەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێس و زیانێکی زۆری گیانی و ماددیان بە بیناکە و ئامادەبووانی ناو بیناکە گەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا