یەكێتی لە بەغدا دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی میحوەری بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەڵێت، یەكێتی لە بەغدا بە سێ‌ كاندید بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەكات و بە مەبەستی سەرخستنی كاندیدەكانمان دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، باس لەوەش دەكات لە رووی ئەمنییەوە نیمچە سەقامگیرییەك هەیە.

رزگار حەمە، لێپرسراوی میحوەری بەغدای یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە بەغدا لە رووی ئەمنییەوە نیمچە سەقامگیرییەك هەیە، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوەنایەت كێشە و گرفت نییە لە زۆربەی شوێنەكان.

لێپرسراوی میحوەری بەغدای یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وتی: ئێمە وەكو میحوەری بەغدا كە مەڵبەندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدایە، بەرنامەكانی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی 10/10/2021 ئامادەكردووە و سێ‌ كاندیمان هەیە، كاندیدێك لە بازنەی كوت، دوو كاندیدی دیكەش لە دوو بازنەی بەغدا، هەموو كادیر و ئەندامەكانمان بەسەر لیژنە و گروپەكاندا دابەشكراون، بە پاڵپشتی ئەو بەرپرسانەی یەكێتی كە پۆستییان هەیە لە حكومەتی عێراق هەماهەنگ دەبن.

وتیشی: بەشی زۆری لایەنە سیاسییەكانی عێراق داوای ئەوە دەكەن هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، هەندێك لایەن لە رێگەی میدیاوە باس لە كشانەوەی خۆیان دەكەن لە هەڵبژاردن بەڵام بەپێی قسەی كۆمسیۆنیش بێت هیچ لایەنێك بە فەرمی داوای كشانەوەی پێشكەش نەكردووە و ئەو وادەیەش كۆتایی هاتووە كە لایەنە سیاسییەكان بۆیان هەبێت بكشێنەوە.

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، یەكێتی بە لستێك لەگەڵ گۆڕان بەشداری ئەو هەڵبژاردنەی كردووە لە هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕینراوەكان و عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا