دەست بەسەر سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە دوو چالاكی جیاوازدا توانیوویانە دەست بەسەر سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگرن و بەهۆیانەوە پێنج كەسیش دەستگیربكەن.

ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هێزەكانیان لە ئاسایشی قەڵادزێ و بنكەی ئاسایشی زەڵێ، سێ كەسیان دەستگیركردووە لە ناحیەی ئاراوە، بڕی دوو كیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری كریستاڵ پێبووە.

 

ئەوەش هاتووە، لە هەوڵێكی دیكەدا ل توانراوە دوو كەسی دیكە دەستگیر بكەن كە یەك كیلۆ و 100 گرام مادەی هۆشبەریان لەجۆری كریستاڵ پێبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانە بەپێی مادەی 14ی یاسای سزادانی عێراقی، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشی راپەڕیندا باس لەوەشكراوە، لەچالاكییەكی دیكەیاندا توانراوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا بگرن، كە بڕەكەی 50 هەزار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا