زنجیرە تەلەفزیۆنی ژنانی کۆبانێ تورکیا نیگەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و چێڵسی کچی، مافی تایبەتیان پێدرا بۆئەوەی کتێبی “کچانی کۆبانێ” کە لە نوسینی گایل لیمۆنە، بکەنە زنجیرەی تەلەفزیۆنی.

ئەو کتێبە بەشێوەیەکی گشتی باس لە ژیانی ژنە شەڕڤانانی کورد دەکات لە کۆبانێ و نهێنی ئیرادەی بەهێزیان کە لەپشت دامەزراندنی یەکینەی سەربازی تایبەت بە ژنانیشەوە بوو لە ساڵی 2012 و لەژێر ناوی “یەکینەکانی پاراستنی ژن”، کە رۆڵێکی دیاریان هەبوو لە بەزاندنی رێکخراوی چەکداری داعش و کۆمەڵە توندڕەوەکانی دیکە.

لەدوای ئەوەی بڵاوبووەوە، کۆمپانیا نوێیەکەی کلینتۆن “هایدن لایت”  مافی بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرە تەلەفزیۆنییەی پێدراوە، کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێک لە خەڵک پێشوازییان لە هەواڵەکە کرد و بەشێکی دیکەیان رەخنەیان لێگرت، هاوکات، هەواڵەکە مشتومڕێکی زۆری لەناو بەشێک لە سیاسییە تورکەکاندا دروستکرد.

یەکینەکانی پاراستنی ژن و یەکینەکانی پاراستنی گەل لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدان “هەسەدە” کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەو هێزەی چەندین شەڕڤان لە ئاین و رەگەزی جیاواز لەخۆدەگرێت لەوانەش کورد و عەرەب و سریانی..هتد.

Image result for "بنات كوباني": لماذا تريد أسرة كلينتون تحويل الكتاب إلى مسلسل تلفزيوني؟

بۆچی “کچانی کۆبانێ”؟

هیلاری کلینتۆن و چێڵسی بەشێوەیەکی سەرەکی دەیانەوێت جەخت بخەنەسەر دۆسیەی ژن بەئامانجی بەهێزکردنی ژنان لە تەواوی جیهانەوە، بۆیە ئەزمونی ژنە شەڕڤانە کوردەکانیان هەڵبژاردووە کە لە ساڵی 2015 کاتێک کلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، وڵاتەکەی بەتوندی پاڵپشتی ئەو ژنانەی دەکرد لە روبەڕوبوونەوەی داعش.

لەوبارەیەوە کلینتۆن وتی: ئەزمونی ئەو ژنانەم هەڵبژارد لەبەرئەوەی چیرۆکێکی گشتگیرە سەبارەت بە یاخیبوونیان بەرانبەر بەو واقیعە نادادپەروەرانەیەی تێیدا بوون، کاتێک شانبەشانی پیاوان پارێزگارییان لە خاکی خۆیان دەکرد و دژی کۆمەڵە توندڕەوەکانی وەک بەرەی نوسڕە و چەکدارانی داعش لەپێناو ئازادی ژن و یەکسانی و دادپەروەری دەجەنگان.

ئەزمونی ئەو ژنانەم هەڵبژارد لەبەرئەوەی چیرۆکێکی گشتگیرە سەبارەت بە یاخیبوونیان بەرانبەر بەو واقیعە نادادپەروەرانەیەی تێیدا بوون

کچانی کۆبانێ بەو مانایە نایەت کە هەموو ژنە شەڕڤانەکان خەڵکی کۆبانێ بوون، بەڵکو بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە چونکە جەنگی کۆبانێ سەختترین جەنگی ئەو سەردەمە بوو، کە چەندین ژنە شەڕڤانی کورد لە ناوچەکانی دیکەی وەک عەفرین و رۆژئاوای کوردستان روویانکردە کۆبانێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو کۆمەڵانە، ئەوەبوو دواتر ژنە کوردەکانی عێراق و ئێران و تورکیا و ئەوروپاش تەنانەت ئەوانەش کە خۆیان ئەوروپی بوون هاتنەپاڵ ژنانی کۆبانێ.

لەو کتێبەدا بەشێوەیەکی تایبەت سەرنج خراوەتەسەر ژنە شەڕڤانەکان لەماوەی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016، لەوکاتەدا گایل لیمۆن، نوسەری کتێبەکە چەندین جار سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە، ئەو ناوچانەی کە ئێستا دەکەونە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، لیمۆن لەگەڵ ئەو ژنانە ژیا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ زۆربەیان ئەنجامدا و بەشێکیان ئاماژەیان بە وردەکاری ژیانیان و بیرکردنەوەیان و نهێنی بەهێزبوونیان کردووە.

Image result for DOUGHTERS OG KOBANI Gayle Tzemach Lemmon

لیمۆن وتی: “کچانی کۆبانێ” ئەنجامی چەندین سەعات چاوپێکەوتنە لەگەڵ ژنە شەڕڤانانی کورد و کەسایەتییە شارەزاکانی ناو یەکینەکانی پاراستنی ژن.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئەم چیرۆکە لەلایەن کلینتۆن ئەوەیە، باس لە ئازایەتی ئەو ژنانە دەکات کە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوچەکەی خۆیان بەڵکو لەسەر ئاستی تەواوی جیهان، جەنگان.

کۆمپانیای “هایدن لایت” تیشک دەخاتە سەر ئەو ژنانەی لە تەواوی جیهاندا بە بورێرییان دەناسرێنەوە، زنجیرە تەلەفزیۆنی “کچانی کۆبانێ”ش یەکەم بەرهەمی نوسراوە کە بەمزووانە بەرهەمی دەهێنێت.

توڕەیی تورکیا

لەکاتێکدا ئەم بیرۆکەیە سەرنجی زۆرینەی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا، بەڵام هەندێک لە سیاسییە تورکەکانی نیگەران کرد، بەتایبەت کە ئەوان شەڕڤانانی کورد بە “تیرۆرست” وەسف دەکەن ئیدی لە هەر جێگەیەکی جیهان بن.

لەوبارەیەوە فاتح ئەربەکان کوڕی نەجمەدین ئەربەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە تویتێکدا نوسی: تەماشەبکەن، ئەمە بیرکردنەوەی هاوبەش و هاوپەیمانە ئەمریکییەکانمانە، ئەوان پلان بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک دادەنێن لەبارەی شەڕڤانانی سەربە ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، ئەو پارتەی لەلایەن باڵاترین کەسایەتی و لایەنەکانی ئەمریکا وەک رێکخراوێکی “تیرۆرستی” پۆلێنکراوە، وتیشی: ئەمە ئاماژەیەکە بۆئەوەی ئەمریکا تورکیا بە هاوبەشی ستراتیژی خۆی دانانێت.

ئەمە ئاماژەیەکە بۆئەوەی ئەمریکا تورکیا بە هاوبەشی ستراتیژی خۆی دانانێت

ئەوەش لەکاتێکدایە تورکیا، سەرجەم هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لەوانەش، یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەکینەکانی پاراستنی ژن و هێزەکانی سوریای دیموکرات، وەک لقێک لە لقەکانی پەکەکە لەقەڵەم دەدات، کە ماوەی 40 ساڵە لە ناکۆکی بەردەوامدان دژی حکومەتی تورکیا لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە تورکیا.

گایل، نوسەری کتێبەکە دەڵێت: بڕیارمدابوو بەتەواوەتی واز لە نوسینی کتێب لەبارەی جەنگ بهێنم، تا رۆژێکیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم پێوەکرا، ئەو کەسەی پەیوەندی کرد ناوی کاسی بوو، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان لە ساڵی 2016.

کاسی لەو کاتەدا داوای لە گایل کردبوو سەردانی رۆژئاوا بکات و بەچاوی خۆی دۆخەکە ببینێت، کاسی وتبووی: گایل پێویستە بێیت و بەچاوی خۆت ببینیت لێرە چی روودەدات، ئەوەی روودەدات باوەڕپێنەکراوە.

لە پەیوەندییەکەدا کاسی وتبووی: هەموو رۆژێک دەبینم ژنان لە ریزی پێشەوەی جەنگن دژی داعش، ئەوان دەستیان بە شۆڕشێک کردووە لەپێناو مافەکانی ژنان و یەکینەیەکی سەربازی تایبەت بە خۆیان دامەزراندووە، ئەوەی نامۆیە ئەوەیە، وەک ژنە ئەمریکییەکانی جەنگی ئەفغانستان دووچاری سنور نابنەوە، بەڵکو خاوەنی باڵاترین پۆستە سیاسی و سەربازییەکانن بەبێ ئەوەی بەچاوێکی کەم تەماشابکرێن لەئاستی پیاواندا.

لە کۆتاییدا گایل وتی: کە چوومە رۆژئاوا بینیم، سەرجەم ژنە شەڕڤانەکان ئامادە بوون رووبەڕووی مەرگ ببنەوە و دژی داعش بجەنگن، هەتا بۆ ژنان و بۆ جیهانیشی بسەلمێنن کە ژنان لە توانایاندایە هەموو شتێک بکەن و تواناکانیان زیاترە لەو تێڕوانینە ئاساییەی بۆ ژنان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا