بەتۆمەتی دزیكردن لە پێشانگایەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیكردن لە پێشانگاكەی دوو تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیركران .

ئەمڕۆ16ی حوزەیران، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد لە پێشانگاكەی بڕی 17 مۆبایل و 3ملیون دینار و پێنج سەد دۆلاری لێدزاروە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەكانی پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

ڕوونیکردەوە، لەئیستادا (أ،أ،م) لەدایكبووی 1978 و (ی،ح،و) لەدایكبووی1972 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا