سەمای سامبایان بە بۆلیڤیا كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا دوا یاری گەڕی دەستپێكی پاڵاوتنی مۆندیالی ئەمریكای لاتین بە مەبەستی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 ی وڵاتی قەتەر لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەكانی سامبای بەرازیل و هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بە كۆتا هات پاش ئەوەی كۆڵۆمبیاش پێشتر ڕووبەڕووی ڤەنزوێلا بۆوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەدا.

خامێس ڕێبەرایەتی كۆڵۆمبیای كرد بۆ بردنەوە لە ڤەنزوێلا

ئەگەر هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بە ڕێبەرایەتی كارلۆس كیرۆشی پرتوگالی نمایشێكی ناوازەیان پێشكەش كرد ئەوا ئەوەی بەرازیل بە بۆلیڤیای كرد فیر كردنی سەمای سامبا بوونە نەك فێر كردن بەڵكو هەر بۆلیڤیایان كرد بە سەمای سامبا و بە ژمارەیەكی زۆر گۆڵ بردنەوەیان لە بەرامبەر تۆمار كردن بە ڕێبەرایەتی نەیمار و كۆتینهۆ و فیرمینهۆ كە ناوازەترین ئاستی تاكە كەسی و بە كۆمەڵیان پێشكەش كرد و تام و چێژی بەڕازیلی سەردەمی زێڕینیان بەخشییەوە.

سەماكارانی سامبا گەڕانەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە
كۆڵۆمبیا 3 X ڤەنزوێلا 0
بەرازیل 5 X بۆلیڤیا 0

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا