وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان کۆبوونەوە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پڕۆژە یاسایە هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەرەخسینێت، هەر کەسێك موچەخۆری حکومەت بێت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات ئاسکراشیکرد لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 68 کۆمپانیای ئەمنی هەیە کە دەبێت دوای دەرچوونی یاساکە خۆیان لەگەڵی بگونجێنن.

ئاشكراشیكرد، بڕیاردراوە کە دەبێت کارمەندەکانی کۆمپانیا ئەمنییەکان کارمەندی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە نەبن.

وەزیری ناوخۆی هەرێم وتیشی، حکومەت گرنگییەکی تایبەت دەدات بە رێکخستنەوەی کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لەبەر ئەوەی پێشتر لە رووی یاسایی و ئەمنی و ئیداری تێکەڵییەک لە کاری كۆمپانیا ئەمنییەكاندا هەبووە.

لەبارەی دەنگۆی پێدانی کامێراکانی چاودێری هاتوچۆ بە کەرتی تایبەت رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باش لەوە دەكەن دورن لەراستییەوەو بە دڵنیاییەوە کامێراکانی چاودێری نادرێت بە کەرتی تایبەت.

بەوتەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوكردنی بەگەرخستنەوەی كاری كامێراكانی چاودێری حكومەت لەئێستادا ئەو توانا داراییەی نییە بۆيە لەگەڵ كەرتی تایبەت پڕۆژەیەك جێبەجێدەكات و لەدوای تەواوبوونی كارەكان داهاتی لە 70% كامێراكان لەژێر چاودێری حكومەتدا بۆ ئەو كۆمپانیایە دەبێت تا ئەو پارەی دەست دەكەوێتەوە كە لەپڕۆژەكەدا خەرجی دەكات.

لەبارەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەكرد، ئەوەی لەسەر حکومەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامیداوە ،بۆیە ئەگەر هاوڵاتییانیش پابەندی رێکارەکان نەبن و ئامارەکانیش زیاتر ببن، ئەوا رێکارەکان توندتر دەردەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا