كۆبونەوەی كەسی یەكەمی حزبەكان دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

حزبە سیاسیەكانی هەرێم بە سەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و گۆڕانكارییەكان لە كۆبونەوەدان.

كۆبونەوەكە لەسەر بانگهێشتێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكخراوە كە لە رۆژی نەورۆزی ئەمساڵدا داواكارییەكی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كردبوو تا هەمووان پێكەوە لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و گۆڕانكارییەكان كۆببنەوە.

داواكەی سەرۆكی هەرێم بۆ كۆبونەوەی لایەنەكان دوای ئەوە دێت، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە یەكێتی و پارتی وەك دوو حزبی سەرەكی هیچ كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەداوەو تادێت گرژییەكانی نێوانیشیان زیاتر دەبن.

پێشتریش سەرۆكی هەرێم چەندجارێك كۆبونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی رێكخست، بەڵام ئەو كۆبونەوانەش نەیتوانی لە هەندێك پرسدا بەتایبەت لە بەغدا یەكڕیزی لە نێوان هێزە كوردییەكاندا بەدیبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا