لیژنە پەرلەمانییەكەی عێراق سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەی زیاترن

پۆڵەتیك پرێس

سەرەڕای تەواوبوونی ماوەكەیان، بەڵام لیژنە پەرلەمانییەكەی عێراق كە تایبەت بەكێشەی زەوی و زارەكانی كەركوك بەردەوامن لە كارەكانیانن لەئێستاشدا سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەی زیاترن.

رێبوار تەها ئەندامی لیژنەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەو ماوەی بۆ كارەكانیان دانرابوو تەواوبووە، بەڵام ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر كارەكانیان، چونكە دەتوانن وادەی كاركردنیان درێژبكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو لیژنەكەیاندا لیژنەیەكی دیكە دروستبووە كە تایبەتە بە كۆكردنەوەی بەڵگە و دێكیۆمێنتەكانی تەعریبكردنی ئەو ناوچانە.

پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زاری جوتیارانی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان پێكهێنا كە لە شەش ئەندامی كورد و سێ عەرەب و دوو توركمان پێكهاتوون.

لیژنەكە رۆژی 28ی 12ی 2020 یەكەم سەردانی مەیدانییان بۆ كەركووك ئەنجامدا، پێشتریش لەبارەی ئەو سەردانەوە رێبوار تەها بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، چەندین بەڵگەنامەیان دەستكەوتووە كە دەیسەلمێنێت زەوی ئەو ناوچانە موڵكی كوردەكانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا