کەی لەکۆرۆنا ڕزگارمان دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس

دوای زیاتر لەساڵێک لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرباری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی چالاک بۆ ئەو ڤایرۆسە و کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بەکۆرۆنا لەهەندێک وڵات، هێشتا پرسیاری ئەوە هەیە ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا لەگەڵمان دەمێنێتەوە؟

ماڵپەڕی “ساینس ئەلێرت”ی تایبەت بەبڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەپێی قسەی %75ی شارەزایانی زانستی پەتاناسی کە قسەیان بۆ ماڵپەرەکە کردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەحوکمی ئەوەی کەسێک کەسێکی دیکە توشدەکات بەو مانایە دێت بۆ هەمیشە لەگەڵمان دەمێنێتەوە.

لەوبارەیەوە پڕۆفیسۆر جەیمس وود، شارەزا لەنەخۆشییەکان و زانستی پەتاناسی لەزانکۆی نیو ساوس وێڵز لەسیدنی ڕایگەیاند، هێشتا زۆرێک لەڤایرۆسەکانی پێشتر تەنانەت ئەوەش کە بەرپرس بوو لەئەنفلۆنزای ساڵی 1918 هەتا ئێستا لەگەڵمانن.

وتیشی: ناتوانرێت بەیەکجاری کۆتایی بەهیچ نەخۆشییەک بهێنرێت، بەجۆرێک تا ئێستا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆتاییهاتنی تەنیا دوو جۆر نەخۆشی ڕاگەیاندووە کە ئەوانیش نەخۆشی ئاوڵە و تاعونی مانگا بوون.

لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا دەکرێت لەڕێی ڤاکسینەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵبکرێت، لی رایلی لەزانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت: بەربەستێکی گەورە لەبەردەم کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەم ڤایرۆسە لەتوانایدایە بگۆڕێت و بەرگری دژی ڤاکسینەکان دروستبکات.

لەلایەکی دیکەوە، دەیڤد هایمان لەزانکۆی ماسی دەڵێت: ئەگەر ئێمە توانیمان پارێزگاری لەخەڵک بکەین لەتوشبوون و کەمکردنەوەی نیشانەکان، ئەوا چیتر هیچ هۆکارێک نابێت بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە و بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا