تاڵیبان لەسەر هەڵاتنی خەڵکی ئەفغانستان هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان ڕایگەیاند، بەداخەوە بۆ هەڵاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفغانەکان و کەوتنە خوارەوەیان لە فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی کابول.

محەمەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان وتی، بە داخەوە بۆ هەڵاتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەفغانستان و، برینداربوون و کەوتنە خوارەوەیان لە فڕۆکەکانی فرۆکەخانەی کابول.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا نەعیم، لۆمەی ئەمریکیەکان و هاوپەیمانیەکان دەکات، بەهۆی ئەوەی هانی ئەفغانیەکان دەدەن ڕابکەن، دوای بڵاو کردنەوەی ئەو پڕوپاگەندەیەی گوایە، ئەو خەڵکانە دەگوازنەوە کە ماوەی 20ساڵە کاریان لەگەڵ دەکەن.

وتەبێژەکەی تاڵیبان لە میانەی چاوپێکەوتنەکەدا وتی. فرۆکەخانەی کابول لە دەستی کێدایە؟کێ بانگەشەی ئەوە دەکات لەگەڵیان بڕۆنەدەرەوەی وڵات؟

ئاماژەی بەوەشدا لە بەیاننامەیەکدا بزوتنەوەکەیان بە ئەمریکیەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر دەتانەوێت بکشێنەوەو هەڵبێن بڕۆن ماوەی 20 ساڵ شەڕمان کرد، بەڵام ئەفغانیەکان خەڵکی وڵاتی ئێمەن، ئێمە هەموو کوڕی ئەم میلەتەین،وتیشی چەندین جار بەم شێوەیە بەیاننامەمان بڵاو کردۆتەوە.

نەعیم وتی، نازانین کێن ئەوانەی هەڵاتوون، بەم دوای ئەوەی بانگەشەی ئەوە کرا، لەلایەن ئەمریکیەکانەوە ئەوانە دەبەین کە ماوەی 20ساڵە کارمان لەگەڵ دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا