پارێزگاری هەولێر: 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریانكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 30ی نیسانەوە تا 3 ی ئایار، 100 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەولێر كە زۆرینەیان لە ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی گەشتوگوزار ساڵی رابردو (چوار ملیۆن) گەشتیار هاتونەتە سنوری هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش (دو ملیۆن) گەشتیارییان هاتونەتە سنوری هەولێر كە دەكاتە 50%ی كۆی هاتنی گەشتیاران بۆ كوردستان.

وتیشی: هاتنی ئەو ژمارەیەی گەشتیار بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان لەماوەی سێ رۆژی رابردودا بوەتەهۆی بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری هەولێر، چونكە لەم كاتەدا 95%ی هۆتێل و مۆتێلەكان لەلایەن گەشتیارانەوە گیراون.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئامادەكاری دەكەن بۆ هاتنی ژمارەیەكی زیاتری گەشتیار تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی دیكەی نیشتەجێكردن بۆ گەشتیاران ئامادە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا