عێراق پێویستی بە 17 ملیار دۆلارە بۆ چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق پێویستی بە 17 ملیار دۆلار و زیاتر لە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.

وائل ئەشهەب، بەڕێوبەری یەکەی نیشتەجێبوونی مرۆیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق پێویستی بە 17 ملیار دۆلار هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەکەی نیشتەجێبوون و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2016 عێراق پێویستی بە دوو ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەبوو بەڵام ئێستا پێویستی بە زیاتر لە 3.5 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە بۆ ئەوەی پێویستییەکان پڕ بکاتەوە.

ئاشکراشیکرد، زیاتر لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی هەڕەمەکی لە عێراقدا هەن و رێژەی ناوچە هەڕەمەکییەکان سەدا 138 زیادیکردووە، ئەمە جگە لەوەی سەدا 90ی یەکەنیشتەجێبوونەکان بە شێوەیەکی نافەرمی و سەدا 98یان لەسەر زەوی حکومی بنیادنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا