زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلول، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا و بڕیارە سبەی دەوامی فەرمی خوێندنگاکان دەستپێبکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئالان حەمە سەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 لە قوتابخانەی ئیبراهیم سەباح ناسڕ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لێدرا.

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند رێکارێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ راگەیاند، لەو رێکارانەدا هاتبوو، “وەک قۆناغی یەکەم وەزارەتی پەروەردە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوە (معقم)ی دابینکردووە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، دەبێت دابەشبکرێت بەسەر ناوەندەکانی خوێندن بۆ ستافی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا