پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی باڵای ئامادەکارییەکانی بەستنی دووەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەندامان و ستافی ژوورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسەکە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی حوزەیرانی 2022، کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی باڵای ئامادەکارییەکانی بەستنی دووەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامان و ستافی ژوورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا دواین ئامادەکارییەکانى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و بەشێک لە ناوەڕۆکى راپۆرتى لیژنە تایبەتمەندەکان خرایەڕوو.
هاوکات، جەختکرایەوە لە گرنگى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى وەک یەکێک لە هەنگاوە ناوخۆییەکان بۆ ڕێکخستنەوەى پەیکەرى رێکخراوەیى و بەخۆداچونەوە و ئامادەکاریى بۆ هەر ئەگەر و هەنگاوێکى سیاسى کە پێویست بێت بزوتنەوەى گۆڕان بیگرێتە بەر.