پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە16ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین نوێترین ئاماری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراوان و برینداران بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ دوو هەزار و 750 کەس و برینداران بۆ نۆ هەزار و 700 کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لەئەنجامی هێرشی ئیسرائیل نزیکەی هەزار منداڵ و 700 ژن کوژراون، هەروەها زیاتر لە دوو هەزار منداڵ و هەزار و 400 ژنیش برینداربوو.
لەکاتێکدا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، دانیشتوانی کەرتی غەززە دەستیان کرد بە هەڵکەندنی گۆڕی بەکۆمەڵ بۆ ناشتنی تەرمی ئەو قوربانیانەی لە شەقام و حەوشەی نەخۆشخانەکاندا بڵاوبوونەتەوە.