پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رستارێكی ئه‌مریكی دوای یه‌ك هه‌فته له خۆكوتانی به ڤاكسینی كۆرۆنا، تووشبوونی به ڤایرۆسه‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا.
تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له په‌رستاره‌كانی ژووری فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كالیفۆرنیا له‌دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو.
پزیشكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن، تووشبوونی خه‌ڵك به كۆرۆنا له‌دوای یه‌كه‌م كوتان چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا زۆرینه‌ی ڤاكسینه‌كان ده‌بێت دووجار به‌كاربهێندرێن، ئه‌وكاته كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌شی مرۆڤ به‌رگری به‌رامبه‌ر كۆرۆنا په‌یدا ده‌كات.
ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌لایه‌ن په‌رستاره‌كه‌وه به‌كارهێنراوه ڤاكسینی مۆدێرنا-فایزه‌ر-ه، به‌ڵام ئه‌و دوو كۆمپانیایه له دواین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه، جه‌ختیان له كاریگه‌رییه‌كانی كرده‌وه به ڕێژه‌ی 95%.
ئامانج له‌و ماوه‌یه‌ی بۆ دووجار كوتانی كه‌سێك به‌ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سیستمی به‌رگری مرۆڤ ڕابهێندرێت، چونكه كاتێك كه‌سێك پێش كوتان یاخود دوای كوتان تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت، كاتی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ به‌خێرایی به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه په‌یدا بكات.