ئەدهەم بارزانی دەیەوێت بزوتنەوەیەکی جەماوەری دروستبکات بەڵام ڕێگری لەگەڕانەوەی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی ڕایگەیاند، ئەدهەم بارزانی دەیەوێت بزوتنەوەیەکی جەماوەری دروست بکات، بەڵام ڕێگری لێدەکرێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، ئەدهەم بارزانى سوورە لەسەر گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان و پێیوایە ئەو گرفتانەى بۆى دروستدەکرێت، وەکو پەرچەکردارێکە لە بەرامبەر هەوڵەکانی ناوبراو کە ئێستا خەریکی دروستکردنی بزوتنەوەیەکی فراوانی جەماوەرییە لە هەرێمى کوردستان بە ھەموو ناوچەکانییەوە کە کۆکەرەوەی هەموو بیروباوەڕ و جوگرافیا جیاوازەکان بێت.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، ئەدهەم بارزانى لە مانگى رابردووەوە بە سەردانێک چووەتە ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان، بەڵام پێش جەژنى قوربان کاتێک ویستى بگەڕێتەوە هەرێمى کوردستان، لە دەروازەى حاجى ئۆمەران گیروگرفتى بۆ دروستکرا و رێگەى نەدرا بگەڕێتەوە هەرێم، بەو هۆیەوە تائێستاش لە رۆژهەڵاتى کوردستان ماوەتەوە.

ئەدهەم بارزانى کوڕى شێخ عوسمانە، شێخ عوسمانیش کوڕى شێخ ئەحمەدى خودانى بارزان و براى مەلا مستەفا بارزانى بووە، ئەدهەم بارزانى کە ئێستا لە شەشتەکانى تەمەنیایەتى، لە ساڵانى هەشتاکاندا رێبەرایەتى حزبێکى کوردیی چەکدارى دەکرد بەناوى “حزبوڵاى شۆڕشگێڕى کورد” بەڵام ساڵى 2003 حزبەکەى هەڵوەشاندەوە و چووە ناو پارتییەوە، بوو بە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و ماوەیەکیش بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى بوو لە سلێمانى و هەڵەبجە.

ماوەى سێ ساڵە ئەدهەم بارزانى لە پارتى هاتووەتە دەرەوە و لە وتار و نووسینەکانیدا ناڕەزایەتى بەرامبەر دۆخى هەرێمى کوردستان دەردەبڕێت، بە تایبەت لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەکانى تورکیا، ئەم هەڵوێستانەشى نیگەرانى پارتى لێکەوتووەتەوە و لە میدیا نا فەرمى و سۆشیالمیدیاکانى ئەو حزبەوە، ناوبەناو هێرشى دەکرێتە سەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا