زیلینسکی: سوپاسی تورکیا دەکەم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆڵۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “تورکیا ئامادەیە ئەرکەکانی بنیادنانەوەی کەرتی خارکیڤ بگرێتە ئەستۆی خۆی”.

لە نوێترین لێدوانیدا زیلینسکی دەڵێت، “سوپاسی تورکیا دەکەم کە ئامادەیی خۆی پشانداوە بۆ بنیادنانەوەی کەرتی خارکیڤ”.

ڕۆژی پێنجشەممە زیلینسکی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا چاویان بەیەک کەوت و لایخۆیەوە زیلینسکی دیدارەکەی ئەردۆغانی بە “جەوهەری” وەسفکرد.

خارکیڤ یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی ئۆکرانیا لەڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە و دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و لەدوای هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، زیانێکی زۆر بەر ئەم شارە کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا