نرخی نەوتی دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی چین و بڵاوبوونەوەی داتاکانی ئابووری ئەو وڵاتە, نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 14 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و، نرخی نەوتی خاووی تەکساسی ئەمریکیشی 10 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 58 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

هەرچەندە دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی سووتەمەنی کۆگاکراو لە ئەمریکا، نرخی نەوت تا ڕادەیەک بەرزبووەوە، بەڵام لەمڕۆدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین لە ماوەکانی رابردوودا، کاریگەری زۆری لەسەر نرخی نەوت داناوە. بەجۆرێک، ئامارەکانی تایبەت بە کڕینی نەوت لەلایەن کارگەکانی ئەو وڵاتەوە، بۆ خوار پۆلێنی 50 دابەزیووە. کە ئەمەش سستبوونی چالاکییە پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە و کەمبوونەوەی خواستی گەورە بەکارهێنەرێکی نەوتی جیهانی دەردەخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا