شاندێکی سەربازی بەریتانیا جەخت لە پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە و شاندەکە پێی راگەیاند، بە بایەخەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانن و لە پشتگیریی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15-06-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى به‌ سه‌رۆكايه‌تيى مارشاڵ سامى سامپسۆن، گه‌وره‌ راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريقا كرد كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ پله‌داران و به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى پێكهاتبوو.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ رۆزى كه‌يڤ، كۆنسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كورستان و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌منى تاوتوێ كران.

لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه‌ و يه‌كخستنى پێشمه‌رگه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كردووەتەوە و ئاماژه‌يان به‌وه‌ دا كه‌ ده‌بێت پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى كاراتر به‌ڕێوه‌ بچێت. لەوبارەیەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى پێشكەش به‌ به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له‌ پرۆسه‌كه‌.

لاى خۆيانه‌وه‌ شاندە بەریتانییەکە دووپاتيان كردووەتەوە، به‌ريتانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له‌ پێشكەشكردنى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌منى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا