ڕوسیا لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە پێشنیازێک دەداتە ئۆپیک پڵەس

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی بواری نەوتی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە پێشنیازی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بداتە ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، ڕوسیا بەنیازە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2022 پێشنیازی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژێکدا بداتە ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس.

لایخۆیەوە عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس خواستی بەدیهێنانی هاوسەنگی هەیە لە بازاڕەکاندا.

بڕیارە ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ وڵاتانی ناو ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەسەر ڕۆشنایی دابەزینی نرخەکانی نەوت و دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بازاڕی نەوت کۆببنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا