پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پێویستە كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت، ئەوەی دەوترێ لەسەر سلێمانی و داهاتی سلێمانی خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی دابینكردنی موچە و هەوڵێكە بۆ لێكترازانی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان و چەواشەكردنی خەڵك، لەسەر حەقیقەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار.

شنۆ ئەشقی سورچی، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەوەی كە دەوترێ لەسەر سلێمانی و داهاتی سلێمانی خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی دابینكردنی موچە و هەوڵێكە بۆ تێكدانی یەكڕیزی و لێكترازانی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان و چەواشەكردنی خەڵك و لابردنی تەركیزی ڕای گشتیە لەسەر حەقیقەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار كە هاوتەریب لەگەڵیدا نرخی دۆلار زۆر بەرزە، وە بەردەوامی جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوریەكان و كۆتایی هاتنی قۆناغی كەرەنتین و بەرزبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی سەوز پێداگیرین لەسەر ئەوەی لەم قۆناغەی ئێستا پێویستە كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێ و ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و موچەخۆران ئاسایی بكرێتەوە.

روونیشیكردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتمان واژۆكردووە كە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بكرێ بە گفتوگۆكردن لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە و هۆكارەكانی جێبەجێ نەكردنی یاسای چاكسازی و بەردەوامی گەندەڵی لە خاڵەسنووریەكان بە ئامادەبوونی حكومەت.

هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بڕیاربوو لە 25ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم بە هەمان خشتەی رابردوو موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش بكات، بەڵام وەزارەتی دارایی لە ماوەی دوو رۆژدا تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكات، بەشێك لە پەرلەمانتارانی پارتیش لە پەرلەمانی كوردستان هۆكارەكەیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی گوایە داهاتی پارێزگای سلێمانی نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا