پێشنیازه‌ یاسای به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان پەسەندكرا

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرد.

لە كۆبونەوەی رۆژی 20ی نیسان بە دەنگی 97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازه‌ یاسای به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان پەسەند كرا و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش وتی: “پێویسته‌ بە زووترین کات حكومه‌تی هه‌رێم ڕێنمایی پێویست دەربکات، بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.”

بەوتەی پەرلەمانتاران پەسەندكردنی ئەو پێشنیازە یاسایە سه‌رجه‌م هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌مه‌به‌دوا به‌رێكاری یاسایی ده‌بێت و كێبڕكێ له‌نێوان كۆمپانیاكان دروستده‌بێت، رێگری لە بەقاچاخ بردن و بازرگانیكردن بە بەرهەمە نەوتیەكانەوە دەكات، بەومەرجەی وەك خۆی جێبەجێبكرێت.

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان و خوێندنەوەی دووەمیش بۆچەند پرۆژەیەكی دیكە كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا