پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشێكی زۆر لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بووه به سیمبول و سیمای قۆرغكاریی و تاكڕهویی و پێشێلكردنی ئازادی رادهربڕین لەهەرێمی كوردستان.
لەوبارەیەوە، ڕووپاک احمد، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری و ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئهوهی دهگوزهرێت بهرتهسككردنهوهی تهواوهتی ئازادییهكانه و كابینهی نۆی حكومهتیش بووه به سیمبول و سیمای قۆرغكاریی و تاكڕهویی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ئازادی رادهربڕین.
وتیشی، وەك ئەندامانی پەرلەمان داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكەین لەبەرانبەر بڕیارەكەی دادگای تەمیز دەسەڵاتەكانی خۆی بەكار بهێنێت و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوانی بادینان دەربكات.
وتەی پەرلەمانتاران لەكاتێكدا لەڕۆژی 16ی شووباتی ئەمساڵ دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر لە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە (ئهیاس ئهكرهم، شێروان شێروانی، شڤان سهعید ، گوهدار زێباری و هاریوان عیسا) ی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا.
بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا و لەلایەن تیمی پارێزەرانی سزادراوانەوە كۆتا تانەی لێدرا بەڵام ئەمڕۆ 27 حوزەیران، دادگای پێداچوونهوه جارێكی دیكە بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی دووی هەولێری بۆ سزای زیندانیكردنی رۆژنامهنووسان و چالاكوانانی بادینانی بە شەش ساڵ پهسهندكرد.
ئەوەش لهكاتێكدابوو چاوهڕوان دهكرا بڕیاری سزای زیندانیكردنی رۆژنامەنووسان وچالاكوانانی سنوری بادینان له بهرژهوهندی چالاكوانان بەهۆی فشارەكانەوە گۆڕانكاری بەسەردا بێت.