زیاد جەبار: وەزیری دارایی جارێكی تر ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەكەی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەپێی زانیاریەكانی من وەزیری دارایی هەرێم جارێكی تر دەوام ناكات و ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەكەی.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم چووەتە ماڵەوە و ئێستا دەوام ناكات.

زیاد جەبار وتی: بەپێی زانیاری من وەزیری دارایی جارێكی تر نایەتەوە ناو وەزارەتی دارایی، دەوام ناكات و پێم وایە دوابڕیاری خۆی داوە.

باسی لەوەشكرد، تا ماوەیەك پێش ئێستا هەندێك نووسراوی بۆدەچوو رایی دەكردن بۆئەوەی ئیش و كارەكانی وەزارەتی دارایی پەكی نەكەوێت، ئێستا دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە كارەكانی وەزارەتی دارایی رایی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا