پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە18 کانونی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی دێت و کاتەکەی درێژناکرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، رێژەی دەنگدان تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ گەیشتووەتە %17 و چاوەڕێ دەکرێت لەکاتەکانی دواینیوەڕۆش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەو کاتەی دیاریکراوە واتە لە کاتژمێر 6ی ئێوارە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، لە کەشوهەوایەکی ئارام و ئەمنیدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک لە کارکردنی ئامێرەکانی دەنگدان نەهاتووەتە کایەوە.