سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم تاوتوێی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس

بڕیاره‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی بڕینی پشكی كورد له‌ یاسای قه‌رز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند نه‌گه‌شته‌ ئه‌نجام.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووی سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس خسته‌ ڕوو رایگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نوێ‌ له‌ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ‏په‌رله‌مانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری كورد بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ی ‏عێراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، بابه‌تی بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم تاوتوێده‌كرێت له‌ ئه‌گه‌ری نه‌گه‌شتنه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رزی په‌سه‌ندكرد و هه‌رێمی كوردستانی بێبه‌شكرد له‌و قه‌رزه‌، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و بڕیاریاندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجام بده‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا