ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی یادی 33 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستی پێكردوەو چەند كۆبونەوەیەك بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یادەكە ئەنجامدراوە.

كامەران مستەفا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هەرچەندە جارێ زووە بۆ ئەوەی ئامادەكاری تەواو بكەن، بەڵام تائێستا دوو كۆبونەوەیان بۆ ئەو پرسە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردو بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە یادەكە بەڕێوەنەچوو، بۆ ئەمساڵیش چاوەڕێن بزانن وەزارەتی تەندروستی رێگەیان پێدەدات یادەكە بەڕێوە بچێت، یاخود نا.

وتیشی، “بۆ ئەمساڵ تا ئێستا دوو كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لەسەر ئاستی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە و لەگەڵ رێكحراوەكان، هەوڵدەدەین جیاواز لە ساڵی رابردوو، یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بكەینەوە”.

16ی ئازاری 1988رژێمی بەعسی روخا بەچەكی كیمیایی بۆردومانی هەڵەبجەی كردن بەوهۆیەشەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس شەهید بوون و 10 هەزاری دیكەش بریندار بوون.

ساڵانەش لەو رۆژەدا مەراسیمی تایبەت بەو كارەساتە بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەچەندین چالاكی جۆراوجۆر چۆنیەتی روودانی مەرگەساتەكە دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا