سودانی ستایشی قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەری پێشمەرگەی هێزی پاسەوانی هەرێمی كوردستان كۆبووە و ستایشی قارەمانی و قوربانییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان.

رۆژی دووشەممە 14/11/2022، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەگەڵ فەریق روكن عیسا عوزێر ، سەرۆكی ئەركان و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، شاندەكە وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی سودانی، بڕیار و رێكارەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقییان لە دابینكردنی سەقامگیری بەرزنرخاندووە.

لەلایەن خۆیەوە، سودانی ستایشی رۆڵی قارەمانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و قوربانیدانەكانیان لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش كردووە و ئاماژەی بەوەكردووە، ‌چارەنووسی عێراقی یەكگرتووە و ئاڵەنگارییەكان گەورەن، بۆیە پێویستیان بە یەكریزی و هەماهەنگی باش هەیە لەبارەی بڕیار و راسپاردەكانی حكومەتی فیدراڵ.

سودانی جەختی لەسەر كارنامەی كابینەكەی كردووەتەوە، كە پاڵپشتیكردنی دەزگا ئەمنییەكان و هێزە چەكدارەكانی لەخۆگرتووە، بە مەبەستی باشتر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بۆ دابینكردنی ئارامی، سەقامگیری و بەرگریكردن لە یەكپارچەیی خاكی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا