تاڵیبان بە هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تۆمەتبار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جۆن بۆڵتن، بزوتنەوەی تاڵیبان بە هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تۆمەتبار دەکات، وتیشی هەر لەسەرەتاوە نیازی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیری نەبووە، کە لە هەموو کۆمەڵگەی ئەفغانی پێکبێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆڵتن وتی، ئەو بزوتنەوەیە هەر لە سەرەتاوە درۆیان کردووە، پێیان وابووە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان دەتوانن لە ڕێگەی هێزەوە دەسەڵات بگرنە دەست، ئاماژەی بەوەشدا هیچ وڵاتێک ئامادە نیە دان بە تاڵیباندا بنێت بۆ حکومکردنی ئەفغانستان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان بیلال کەریمی، بۆڵتنی بە هەڵۆ ناوبرد و وتی، نمونەکانی وەک بۆڵتن بوو دەستی لە جەنگی بیست ساڵەی ئەمریکا بەردا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا