سەرچاوەیەکی یەکێتی: لە هەولێر دەست بەسەر مووچەدا گیراوە نەک لە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانيی کوردستان رایگەیاند، بەهەموو خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین کە لەگەڵ ئەوەی یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆری هەیە بۆ بەرگریکردن لە مافە رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێ ئەو راسییەش بڵێین کە لە هەولێری پایتەخت و لەلایەن تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم دەست بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا گیراوە، نەک لە سلێمانی.

سەرچاوەیەک لە یەکێتیی نیشتمانيی کوردستان بەمیدیای یەکێتی راگەیاند: لەکاتێکدا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی و تیمی یەکێتی لە حكومەتی هەرێم و لەحكومەتی فیدراڵ زۆر بە راشكاوانە و خەمخۆرانە، هەوڵە بەردەمامەکانییان چرکردووتەوە بۆئەوەی مووچە دەست بەسەرداگیراوەکەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت و چارەسەرێکی ریشەیی بۆکێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزنەوە، دواهەوڵیش کۆبوونەوەی دوێنێی فراکسیۆن و تیمی یەکێتیی بوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ، بەداخەوە ئەمرۆ لایەنێکی سیاسی لەشاری سلێمانی بەسود وەرگرتن لە نارەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لەرێی کادیرانی خۆیانەوە هەوڵەکانی خۆیان بۆ لەرێدابردن وشێواندنی راستییەکان خستووتەگەر .

بۆیە بەهەموو خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین کە لەگەڵ ئەوەی یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆری هەیە بۆ بەرگریکردن لە مافە رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ، دەمانەوێ ئەو راسییەش بڵێین کە لە هەولێری پایتەخت و کەلایەن تیمی پارتی لەحكومەتی هەرێم دەست بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا گیراوە ،نەک لەسلێمانی ، بۆیە دەبێ هەموو لایەنەکان شانبەشانی فەرمانبەران و مامۆستایان گۆشارە هاوبەشەکان لەسەر تیمی پارتی لەحكومەتی هەرێم دروست بکەن بۆ ئەوەی لەهەولێر بریار لەسەر دابەشكردنی مووچە بدرێت . بەدەر لەمە هەر لایەنێک بییەوێ سیناریۆیەکی دیکە دروست بکات بەدڵنیاییەوە بۆلەرێدابردنی راستییەکانە و خزمەت بەولایەنە دەگەیەنێت کەبۆ مەرامێکی سیاسی دەستی بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا