تونێلی دەربەندیخان بۆماوەی 24 کاتژمێر دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە31ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە تونێلی دەربەندیخان بۆماوەی 24 کاتژمێر دادەخرێت.

هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم تونێل تا دەگاتە فولکەی پەری دەریا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر تونێلەکە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، “دوای گفتوگـــــۆ لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەندازیـــــــاری پڕۆژەکە و بە ئاگـــاداری  قائیمقـــــام بڕیارمـــــــاندا ڕۆژی سێشەممە 1/6/2023  کاتژمێر 6ی بەیانی تونێل بەڕووی شۆفێراندا دابخەین”.

ڕوونیکردەوە، داخستنی تونێلەکە بۆماوەی 24 کاتژمێر دەبێت، واتا تا ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 6ی بەیانی و دواتر تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا