كەشناسی: ئەمشەو ئەگەری بارانبارینی بەلێزمە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماری بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچەكانی باشوری هەرێم و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان كاریگەری بارانبارین زیاتر دەبێت كە هەندێكجار بە شێوەی لێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو ناجێگری كەش بەردەوامی دەبێت، ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەكان هەیە بە جۆرێك لە ناوچە شاخاویەكان بەشێوەی نمە باران و لە ناوچەكانی باشوری هەرێم و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان كاریگەری زیاتر دەبێت كە هەندێكجار بە شێوەی لێزمە باران دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكرێت لە كاتەكانی زوی بەیانیدا لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان كاریگەری چر ببێتەوە، زۆرترین رێژەی بارانی تۆماركراویش لە قەزای دوزخورماتو بوە كە لەماوە 12 كاتژمێری رابردودا 21.7 ملم باریوە.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردوی ناوچەكانی هەرێم:

ئاكرێ 2 ملم

بامەرنی 2.4 ملم

بازیان 6.6 ملم

دەربەند 5.4 ملم

دوكان 0.6 ملم

هەولێر 2.1 ملم

پیرمام 4.7 ملم

حاجی ئۆمەران 1.8 ملم

هەڵەبجە 3.8 ملم

هەڵشۆ 0.4 ملم

كەلار 0.8 ملم

كانی ماسی 1.2 ملم

خەبات 1.2 ملم

شەمامك 0.7 ملم

مانگێش 2.8 ملم

مەیدان 4 ملم

سۆران 11.4 ملم

خانقین 2.8 ملم

دهۆك 1.8 ملم

زاخۆ 1.4 ملم

سلێمانی 10.3 ملم

چەمچەماڵ 4.2 ملم

كەركوك 0.3 ملم

دوزخورماتو 20.7 ملم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا