“11 ی سێپتەمبەر ئەمریكای بەئاگا هێنایەوە”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ساڵیادی هێرشەكانی 11 ی سێپتەمبەردا رایگەیاند، 11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریكای بە ئاگا هێنایەوە، هەزاران سەرباز و دیپلۆماتكارمان لە عێراق و ئەفغانستان گیانی خۆیان لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی 11ی سێپتێمبەرێكی دیكە بەخشی.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ساڵیادی هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری شاری نیویۆرك رایگەیاند: 20 ساڵ لەمەوبەر لە هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەر بەرپرسانی ئەمەریكا بە ئاگا هاتنەوە و رووبەڕووی تیرۆربوونەوە لە جیهان، بە تایبەتیش لە عێراق و ئەفغانستان، لەم پێناوەشدا هەزاران سەرباز و دیپلۆماتكاری ئەمەریكی گیانی خۆیان بەخشی.

دوو هێرشی یەك بە دوای یەك كە لە رۆژی سێ ‌شەممە رێكەوتی 11ی ئەیلوولی 2001 لەخاكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا روویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆكەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەكران بە ئامانجی دیاریكراو كە سیانیان سەركەوتبوو لەپێكانی ئامانجەكانیاندا و ئامانجەكانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لەمنهاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن).

بەهۆی ئەو هێرشانەوە نزیكەی سێ هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و 25 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون، دوای ئەو رووداوەش ئەمەریكا هێرشی بۆ سەر گرووپە توندڕەوەكان چڕكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا