دووبارە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ هەولێر خەرج دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی 73 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی گوژمەی 73 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر، ئەمە وێڕای ئەوەی ئێستا هەڵمەتێكی گەورە بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی هەولێر دەستیپێكردووە.
ئاماژەیان بەوەشدا گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 و لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەك و شەش خەرج دەكرێت.
ڕوونیشیان کردەوە ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا ژماریەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە دەكەونە قۆناغی جێبەجێكردن، ئەمە وێڕای ئەوەی ئێستا هەڵمەتێكی چڕ لە شاری هەولێر بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان دەستیپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا