پۆلیسی ڕاپەڕین بکوژی هاوڵاتییەکەی قەڵادزێی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین توانی بکوژی ئەو کەسە دەستگیربکات کە تەرمەکەی لە قەڵادزێ دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

وتیشی، دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری تواندرا بکوژ بدۆزرێتەوە. دوای دەستنیشان کردنی شوێنی بکوژ، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە و بە هاوکاری ئەفسەر و کارمەندانی و  پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و مکافحەی قەڵادزێ تۆمەتباری بکوژ لەناو شاری ڕانیە دەستگیر کرا.

هاوکات، دوایی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تاوانبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی ئەو( ئـ . ر .ٲ )ی کوشتووە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباری بکوژ بەپێی ماددەی 406 ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.

ڕۆژی سێشەممە لە شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی  ( ئـ . ر .ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1973 دۆزرایەوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری 5 فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا