پەرلەمان دەیەوێت بەخێرایی پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جیاواز لەساڵانی دیكە ئەمساڵ بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە هەیە بەخێرایی بودجەی گشتی 2021 تێدەپەڕێنن.

حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، زووتر بودجەی گشتیی دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەبەستیانە بودجەی گشتی عێراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پشكی گشت پارێزگاكانی تێدا بەشێوەیەكی هاوسەنگ لەخۆی بگرێت.

تائێستا حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 رەوانەی پەرلەمان نەكردووە، هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی پێنجی ئەم مانگە دواین كۆبونەوەی خۆی لەبارەی پرۆژە یاساكەوە بكات و پاشان دوای پەسەندكردنی رەوانەی پەرلەمانی بكات تاوەكو دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی تەواوەتی لەگەڵ هەرێم كۆبونەوەكە دواخرا.

بەپێی پرۆژە یاساكە پشكی هەرێم بەڕێژەی سەدا 12و پۆینت 67 جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا