پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی تشرینی دووەم، 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار و 500 دیناری عێراقی، لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بانکی ناوەندی عێراق، ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو زیاتر بەرزبووەتەوە.