عێراق ناوچەی چالاکی ناوەکی دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی دەستەی مادە تیشکدەرەکان لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی نیشتیمانی چالاکییە ناوەکییەکان لە ئێستادا سەرقاڵی توێژینەوە لە ٢٠ ناوچەیە تا چالاکی ناوەکی تێدا ئەنجامبدرێت.

کەمال حسێن لەتیف،  سەرۆکی دەستەی مادە تیشکدەرەکان لە حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٢٠ شوێن بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ناوەکی تێیاندا دیاریکراون، دواتر بەپێی مەرجە زانستییەکان ژمارەی ئەو شوێنانە بۆ پێنج شوێن کەم دەکرێتەوە”.

وتیشی، ” لە دوا هەنگاودا لەو پێنج شوێنەی کە لێکۆڵینەوەی وردیان لێ دەکرێت دوو شوێن بۆ دامەزراندنی چالاکی ناوەنی هەڵدەبژێردرێن کە یەکێکیان بنەڕەتی و ئەوەی دیکەیان جێگرەوە دەبێت”.

کەمال حسێن ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ڕاپۆرتەکان لەبارەی ئەو شوێنانەوە بەزوویی دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێی وەڵامیان دەکەین”.

لەبارەی مەرجەکانی دیاریکردنی ئەو شوێنەوە، سەرۆکی دەستەی مادە تیشکدەرەکان لە حکومەتی عێراق وتی، ” هەڵسەنگاندنی شوێنەکە بە دوو قۆناغ دەبێت کە یەکەمیان هونەری و تەکنیکی دەبێت، دووەم هەنگاویش لە ڕووی ئەمنیەوە دەبێت، پێویستە ئەو شوێنەی هەڵدەبژێردرێت لەناوچەی چڕی نیشتەجێبوونەوە دوور بێت، پێویستیشە لە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە شوێنەکەوە ژمارەی دانیشتوان لە ٦٥ هەزار کەس زیاتر نەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا