پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نرخی دەرمان یەکدەخرێتەوە و دواتریش یەکخستنەوەی نرخی کاڵاکانی دیکە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا جوتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەک دەخرێت و بە کواڵتی وستاندەری جیهانی دەخرێتە بازاڕ، وەک وڵاتانی پێشکەوتوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا نرخی کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت”.